ئێخراجی سێ كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ته‌زه‌ره‌

6y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، سێ كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی “ته‌زه‌ره‌” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ “ئه‌لبۆرزی شه‌رقی” به‌ هۆی به‌دواداچوونی مه‌زایای هاوكاره‌كانیان، به‌ شێوه‌ی كاتی ئێخراج كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م سێ كرێكاره‌ شاغڵه‌ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ كه‌ مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوو بۆ مه‌زایا دواخراوه‌كانی خۆیان و باقی هاوكاره‌كانیان به‌دواداچوونیان كردبوو، رۆژی ٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ پاش ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری، به‌ شێوه‌ی كاتی ئێخراج كران. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، حه‌قده‌ستی زیاتر له‌ هه‌زار كرێكاری مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردۆوه‌ و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ٤ مانگ مافی بیمه‌ی ئه‌وان په‌رداخت نه‌كراوه‌.