ئێخراجی شه‌ش كرێكاری ناڕازیی لوله‌سازی خوزستان

418y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئیلنا”، دوابه‌دوای مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “لوله‌سازی خوزستان”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان خاوه‌نكار ٦ كرێكاری مانگرتوو و ناڕازیی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركرد.دوابه‌دوای مانگرتنی ٨٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ١٠ مانگ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدیی كرێكاران روویدابوو، خاوه‌نكار له‌ كرده‌وه‌یه‌كی غه‌یره‌ كرێكارییدا ٦ كرێكاری به‌پێشینه‌ی به‌ تۆمه‌تی “ئاژاوه‌گێڕی” له‌سه‌ركار ده‌ركرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گوڵان كه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی كێشه‌ و گرفتی كرێكاران له‌ فه‌رمانداری رژیم له‌ ئه‌هواز به‌ڕێوه‌چووبوو، خاوه‌نكار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌ركی په‌رداخت كردنی لانیكه‌م یه‌كمانگ له‌ مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی تا هه‌فته‌ی داهاتوو پێسپێردرابوو، هه‌روه‌ها پێشی راگه‌یه‌ندرا كه‌ ده‌بێ ئه‌منیه‌تی شوغڵی كرێكاران دوای مانگرتنیش دابین و ته‌زمین بكات.