رۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان له كرده‌وه‌یه‌كی دژه كرێكارییدا، سه‌رجه‌م كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌ته‌كانی سه‌نایعی فلێزی ئێران كه زیاتر له ٢٥٠ كه‌س ده‌بن، له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه دوای كۆتایی سه‌عات كاری كرێكاران، كاروباری ئیداری شیركه‌تی سه‌نایعی فلێزی ئێران به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی قه‌راردادی، به‌ڵگه‌ی ئێخراجیان پێدرا. كرێكارانی ئێخراجی له نێوان ٣ تا ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و خاوه‌نكار به بیانوی ته‌واو بوونی قه‌رارداد، سه‌رجه‌میانی له‌سه‌ركار ده‌ركرد.