ئێخراجی كرێكارانی كارخانه‌ی ئه‌فراز راستا

630y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، هه‌واڵی ئێخراج كردنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین ئالاتی سه‌نعه‌تی “ئه‌فراز راستا” و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، خاوه‌نكار ٧٠ كرێكاری ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی به‌ بیانووی ركوودی بازاڕ له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای باقی كرێكارانێك كه له‌ كارخانه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌، دواخراوه‌‌. هه‌ر ئێستا ژماره‌ی هێزی كار له‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ بۆ كه‌متر له‌ ١٠ كه‌س دابه‌زیوه‌.