ئێخراجی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌میركه‌بیر

306
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان”، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “فولادی ئه‌میركه‌بیر” له‌ ره‌شت له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا، سه‌رجه‌م كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركرد.خاوه‌نكار به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ فریو و ته‌رفه‌ند، ١٥٠ كرێكاری ئه‌م واحێده به‌رهه‌مهێنانه‌ی له‌سه‌ركار ئێخراج كرد. ناوبراو له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌ كرێكاریی دا سه‌ره‌تا قه‌راردادی كرێكارانی له‌ ٣ مانگه‌وه‌ بۆ یه‌ك مانگ گۆڕا و پاشان به‌شێنه‌یی ئه‌وانی له‌سه‌ركار ده‌ركرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئێستا كرێكارانی تازه‌ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ كه‌ كرێكاره‌ ئێخراجییه‌كان كاریان ده‌كرد، جێنشین و سه‌رقاڵی كار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →