ئێخراجی كرێكارانی ناڕازیی كاشی گیلانا

213
یه‌كێك له‌ كرێكارانی كاشی “گیلانا”، به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ یه‌كمانگه‌ بوونی ئێعتباری قه‌رادادی كاریی، ئێخراج كرا.
ئه‌م كرێكاره‌ ناڕازییه‌ كه‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ‌ له‌ كارخانه‌ی كاشی گیلانا كاری ده‌كرد، رایگه‌یاند: “خاوه‌نكار وێڕای نه‌درانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ١٣٠ كرێكاری شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، له‌م دواییانه‌دا پێداگری كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كرێكاران قه‌راردادی یه‌ك مانگه‌ ببه‌ستێت. منیش به‌م شێوه‌ قه‌رارداده‌ ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ربڕی كه‌ له‌ ئاكامدا به‌ بڕیاری خاوه‌نكار، ئێخراج كرام و له‌ رۆژی ١٣ی مانگی پوشپه‌ڕه‌وه‌ بێكارم.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →