دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دواییانه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خهلۆزی “ئاق ده‌ربه‌ند” به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ٤ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده مه‌عده‌نییه له‌سه‌ركار ئێخراج كران. كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ربه‌ند له شاری سه‌ره‌خس هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی كه ژماره‌ی ئه‌م كرێكارانه ١٦٥ كه‌سه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، خاوه‌نكار له كرده‌وه‌یه‌كی دژه كرێكاری‌دا دوو كه‌س له نوێنه‌رانی سنفی كرێكارانی له‌گه‌ڵ دوو كرێكای ره‌سمی و قه‌راردادی شاغڵ له‌م مه‌عده‌نه له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه. ئه‌م كرده‌وه، ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه.