ئێخراجی كرێكارانی ناڕازی پرۆژه‌ی سه‌دی ته‌نگی سۆرخی شیراز

103
نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری شیركه‌تی په‌یماب، “پڕۆژه‌ی سه‌دی ته‌نگی سۆرخی شیراز” به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی و شكایه‌ت له‌ ئیداره‌ی كار له‌ پێناو په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ئێخراج كران.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌دی ته‌نگی سۆرخی شیراز، زیاتر له‌ ٧ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست، چه‌ژنانه‌ و مافی سه‌نه‌واتیان پێنه‌دراوه‌. كرێكارانی ناڕازی دوابه‌دوای شكایه‌ت كردن به‌ ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ شیراز، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران.