ئێخراجی كرێكاران له‌ پێناو خسوسی سازی واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كان

592y

راپۆرته‌كان باس له‌ ئاوه‌ڵا كردنی ده‌ستی خاوه‌نكاران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ ئێخراجی كرێكاران له‌ سپاردنی واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كان به‌ به‌شی خسوسی ده‌كه‌ن.كارناسێكی مه‌سائێلی ئابووری رژیم له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: “له‌ جه‌ریانی سپاردنی واحێده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ به‌شی خسوسی، نابێت واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كان ناچار به‌ راگرتنی هێزی ئینسانی بكه‌ین.” ئه‌م به‌رپرسه‌ی رژیم جه‌ختی كردۆته‌وه‌: “په‌ره‌پێدانی به‌هره‌وه‌ری، یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی سپاردنه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ به‌شی خسوسی بوو، به‌ڵام دانانی مه‌رجی ئێخراج نه‌كردنی هێزی كار، خۆی هۆكارێكه‌ بۆ جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌هره‌وه‌ری، ‌ چونكه‌ یه‌كێك له‌ رێگاكانی دابه‌زینی هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ئێخراجی هێزی ئینسانییه‌.