ئێخراجی كرێكارنی شیركه‌تی سه‌لاح به‌رزه‌گه‌ری كوردستان

82 (1)
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی سازه‌نده‌ی ئامرازی كه‌شاوه‌رزی” سه‌لاح به‌رزه‌گه‌ر” له‌ شاری سنه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌، چه‌ندین جار به‌ بیانووگه‌لێكی جیاجیا، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ سه‌ركار ئێخراج ده‌كات.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، ١٣ كرێكاری دیكه‌ی كه‌ هه‌ر كامه‌یه‌كیان پێشینه‌ی كاریی ١ تا ١٣ ساڵیان هه‌بوو، به‌ بیانووی نوێژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌ت، ئێخراج كرد. ئه‌م كرده‌وه‌ دژه‌ كرێكارییه‌ی خاوه‌نكار، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌. شایانی باسه‌، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، سه‌رله‌نوێ بیانهێتنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →