ئێخراجی موعه‌لمێكی یارسانی له‌ كرماشان

161y
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، موعه‌لیم، شاعێر، نووسه‌ر و لێكۆله‌رێكی یارسانی به‌ناوی “فاتمه‌ جادری” خه‌ڵكی كرماشان، به‌ هۆی بیر و باوه‌ڕی عه‌قیده‌تی له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیمه‌وه،‌ له‌سه‌ركار ده‌كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری كرماشان به‌ ناردنی نامه‌یه‌ك، ئه‌م هاوڵاتییه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ئێخراج كردووه‌ و جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ بە مەرجی وازهێنان لە ئایینی یارسان و روو كردن له‌ مه‌زهه‌بی شێعه‌ ده‌توانێت درێژه‌ به‌كار بدات.