ئێخراجی نوێنه‌ری كرێكارانی كارخانه‌ی قۆفلكار

623
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا”، نوێنه‌ری كرێكارانی كارخانه‌ی “قۆفلكار” له‌ قه‌زوین به‌ هۆی په‌یگیری حه‌قده‌ست و مه‌زایای هاوكاره‌كانی به‌ زیاتر له‌ ١٠ ساڵ چالاكی، له‌سه‌ركار ئێخراج كرا.ئه‌م كرێكاره‌ ره‌سمییه‌ به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ بۆ ماوه‌ی ٢٣ ساڵ له‌ كارخانه‌ی قۆفلكار چالاكی كردووه، وتی: “ئینتزاماتی كارخانه‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان به‌ بڕیاری مودیری كارخانه‌ له‌ هاتنی من بۆ شوێنی كاره‌كه‌م، پێشگیری ده‌كه‌ن.”