به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئه‌یرفڕانس” دوای شكستی وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌رنامه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ساختاریی، به‌نیازه هه‌زاران هێزی كاری ئه‌م شیركه‌ته ئیخراج بكات.
سه‌ندیكاكان هه‌واڵی لابردنی نزیكه‌ی ٢ هه‌زار و ٩٠٠ پۆستیان راگه‌یاند. ئه‌م ئیخراج سازیانه به ئامانجی گه‌یشتن به قازانجی عه‌مه‌لیاتی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٧٤٠ میلیۆن یۆرۆ تا ساڵی ٢٠١٧ راگه‌یه‌ندراوه. سه‌ره‌ڕای ئێخراجی هێزی كار، لابردنی پوششی به‌شێك له هێلی هه‌وایی و دواخرانی پڕۆژه‌ی سه‌رمایه گوزاریش له ده‌ستووری كاری ئه‌م شیركه‌ته دایه.