ئێخراجی ١١ كرێكاری كارخانه‌ی كاشی گۆڵچین

673y
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا، ١١ كرێكاری قه‌راردادی كارخانه‌ی “كاشی گۆڵچین” له‌ شاری “مه‌یبۆد”ی یه‌زد، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئێخراج كراون. به‌ وته‌ی كرێكاران، دوابه‌دوای راگیرانی چالاكی به‌شێك له‌ هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا، خاوه‌نكار ١١ كرێكاری قه‌راردادی له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌. شایانی باسه‌، له‌ كارخانه‌ی كاشی گۆڵچین زیاتر له‌ ٤٠٠ كرێكاری قه‌راردادی كار ده‌كه‌ن.