ئێخراجی ٩ كرێكاری قه‌راردادی كارخانه‌ی ته‌بریز كه‌ف

586y
نوێنه‌ری كرێكارانی كارخانه‌ی “ته‌بریز كه‌ف” رایگه‌یاند: “٩ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی هاوكاره‌كانیان، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.”ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه‌‌ رایگه‌یاند: ” قه‌راردادی كاری ئه‌م ٩ كرێكاره‌ ئێخراجییه‌، یه‌كمانگ بووه‌ و سه‌رجه‌م كرێكاران له‌ رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ر كار ئێخراج كران.” شایانی باسه‌، كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوه‌كانیان، جارێكیتر له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ و له به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم له‌ ته‌ورێز، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.