ئێخراجی ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی بانكی كشاوه‌رزی شاری سنه‌

160
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابروودا، ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی به‌شی خه‌ده‌ماتی بانكی كشاوه‌رزی شاری سنه‌، ئێخراج كران.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ١٧ كه‌س له‌ كارمه‌ندانی به‌شی خه‌ده‌ماتی كشاوه‌رزی شاری سنه‌ كه‌ هه‌ر كامه‌یان پێشینه‌ی كاری چوار تا پێنج ساڵیان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن مودیریه‌تی ئه‌و بانكه‌وه‌، ئێخراج كران. ئه‌م كارمه‌ندانه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت و له‌ مافی بیمه‌ش بێبه‌ش كراون. شایانی باسه‌، ئه‌م كارمه‌ندانه‌ چه‌ندین جار داوایان كردووه‌ كه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ و له‌ جێگای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له‌ سه‌ر كار ئێخراج كراون.