به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا، ١٢ كرێكاری كارخانه‌ی “لوله و نه‌وه‌ردی سه‌فا” هه‌ڵكه‌وتوو له شاری “ساوه” به بیانووی كۆتایی هاتنی قه‌راردادی كار بێكار بوون.
به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی لوله و نه‌وه‌ردی سه‌فا لانیكه‌م له نێوان ١٠ تا ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان بووه و تا پێش له كۆتایی قه‌راردادی كارییه‌كانیان وه‌كوو به‌شێك له ٨٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌م ناوه‌نده بهرههمهنێهره كاریان ده‌كرد. كرێكارانی ئێخراجی وه‌كوو باقی هاوكاره‌كانیان، ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه.