ئێخراجی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی نارازیی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

447y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له‌ سی و سێهه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا”، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی نارازیی ئه‌م كارخانه‌یه‌، له‌سه‌ر كار ئێخراج كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزردان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی نارازیی كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا به‌ بیانووی ته‌واو بوونی قه‌رارداده‌كانیان، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ بانگ كراون و پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ده‌بێت تسویه‌ حێساب بكه‌ن. شایانی باسه‌، كرێكاران وێڕای ئاماژه‌ به‌ سابقه‌ی ئێخراجی كرێكاران له‌ حاڵه‌تگه‌لێكی هاوشێوه‌، بڕوایان وایه‌ كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بۆ ترساندنی ئه‌وان له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌ڕێوه‌چووه‌. جێگی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه،‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دوخرانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و زیاتر له‌ ١٦ مانگ مافی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوته‌وه‌.