ئێخراجی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ناڕازیی مسی سه‌رچشمه‌

901
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، دوابه‌دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی موجته‌مه‌عی “مسی سه‌رچشمه‌”ی كرمان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه‌یان‌ له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی موجته‌مه‌عی مسی سه‌رچشمه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر درگای چوونه‌ژو‌وره‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌، خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ كردنی زیاتر له‌ یه‌كمانگ له‌ كۆتایی هاتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، تا ئێستا قه‌راردادی كاری نزیكه‌ی پێنج كه‌س له‌ كرێكاران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.