ئێخراجی کرێکارانی وەرزیی مه‌عده‌نی ئاق‌دەڕە لە تێکاب

78q
کۆمەڵێکی زۆر لە کرێکارانی مه‌عده‌نی “زێڕی ئاق‌دەڕەی” تێکاب له لایه‌ن خاوه‌نكاروه‌ لە سه‌ر كار دەرکران.
له‌ ماوه‌ی ئەمساڵدا ٣٠٠ کەس له کرێکارنی وەرزی مه‌عده‌نی زێڕی ناوچەی تێکاب له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوە کە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان، قه‌رارداده‌كانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە. ئەو کرێکارانە کە لە سەرەتای بەهارەوە تا دەستپێکی وەرزی زستان لە مه‌عده‌نه‌كانی زێڕی ئەم ناوچەیە کار دەکەن‌ زۆربەیان پێشینەی ١ تا ٧ ساڵ کارکردنیان هەیە. هەموو ساڵێک خاوەنکارەکان بە بیانووی ئەوەیکە لە وەرزی سەرما دا وەک وەرزەکانی دیکە کار ناچێتە پێش، کرێکارانی بەشمەینەتی ئەو مه‌عده‌نه‌ له‌ كار بێکار دەکەن‌و ئامادە نین هیچ پوڵێكیان بۆ ماوەی چەند مانگی بێکاریان پێ بدەن، ئەوە لەکاتێک دایە کە مه‌عده‌نه‌كانی دیکەی ئه‌م ناوچەیه‌ لە وەرزی زستانیش‌دا درێژە بە کاری خۆیان دەدەن.