ئێخراجی یازده‌ كرێكاری كارخانه‌ی سێته‌بران

293y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی ئێخراجی ١١ كرێكاری به‌پێشینه‌ی كارخانه‌ی “سێته‌بران” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ “تاكستان”ی راگه‌یاند.له‌ كارخانه‌ی سێته‌بران كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌وادی خاوی كاشی و سێرامیكه‌، ٤٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌نكار به‌ بیانووی ر‌كودی بازاڕ و فرۆشی به‌رهه‌مه‌كان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ نزیكه‌ی ١١ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ پیشێنه‌ی كاریی ٦ تا ١٦ ساڵ، پاش ته‌واو بوونی قه‌راردادی كاره‌كه‌یان له‌سه‌ركار ئێخراج كرد.