ئێخراجی یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌سه‌ركار

8y

به‌ پێی دانپێدانانی نوێنه‌ری ئابووریناسی مه‌جلیسی رژیم، له‌ ماوه‌ی ١٨ مانگ ده‌ستبه‌كار بوونی ده‌وڵه‌تی رۆحانی، یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ بازاڕی كار ئێخراج كراون و ئاماری بێكارانیش زیاتر بۆته‌وه‌.”
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ وه‌رزی پاییزی ٩٢ تا پاییزی ٩٣، ١١٩ هه‌زار و ٤٦٢ كه‌س به‌ ژماره‌ی خوازیارانی كار له‌ وڵات ئیزافه‌ بووه‌ و له‌م مه‌ودایه‌دا، بێكاری لاوان له‌ ٢٤ و سێ ده‌هۆمی له‌سه‌د بۆ ٢٥ و حه‌وت ده‌هۆمی له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه‌ و بێكاری ژنانیش له‌ ٤٢ و سێ ده‌هۆمی له‌سه‌دی پاییزی ساڵی ٩٢ بۆ ٤٢ و هه‌شت ده‌هۆمی له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه‌. ئه‌م راپۆرته‌ هه‌روه‌ها باس له‌ وروودی ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار خوازیاری كار له‌ لایه‌ن ده‌رچووانی دانیشگاهی له‌ داهاتوویه‌كی نزیك و سۆنامی بێكاری ده‌كات و له‌م پێوه‌نده‌دا هوشداری دا.