ئێخراج سازی له‌ شیركه‌تی پولاد فه‌رایه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی

37y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، شیركه‌تی “پولادی فه‌رایه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی”، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكاران، به‌نیازه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌وانیش ئێخراج بكه‌ن.شیركه‌تی پولادی فه‌رایه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ هه‌ر ئێستا له‌ لانیكه‌می ٦ فازی پارسی جنوبی دا چالاكی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران له‌ سێ مانگی كۆتایی ساڵی ٩٣، ئه‌م رۆژانه‌ ره‌وتی ئێخراجی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی له‌به‌ر گرتووه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م شیركه‌ته‌ سه‌ربه‌ دامه‌زراوه‌ی ده‌ریایی و له‌ژێر كونتڕۆڵی سندوقی خانه‌نشینی سه‌نعه‌تی نه‌وتی رژیمه‌.