ئێخراج و بیلاته‌كلیفی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی په‌ردیس سه‌رام

635
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی یه‌كمانگ به‌سه‌ر ئیخراجی ٣٥ كرێكاری كارخانه‌ی “په‌ردیس سه‌رام”،‌ ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی یه‌كمانگ له‌وه‌پێش خاوه‌نكاری كارخانه‌ی په‌ردیس سه‌رام به‌ بیانووی ركودی بازاری فرۆشی به‌رهه‌مه‌كان ٣٥ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی له‌سه‌ركار ئێخراج كرد. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بێبه‌ش كراون. ئێخراج كردنی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی په‌ردیس سه‌رام له‌ حاڵێكدا روویدا كه‌ به‌ بڕیاری خاوه‌نكار، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ رێكه‌وتی ٦ تا ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌ شێوه‌ی ئیجباری بۆ مه‌ره‌خه‌سی بێ حه‌قده‌ست نێردران.