ئێخراج و بێكاری ٢١٥ كرێكاری شه‌هربازی له‌ كرماشان

252
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوابه‌دوای داخرانی شه‌هربازی كرماشان له‌م ئۆستانه‌ له‌ لایه‌ن دادگوسته‌ری رژیمه‌وه‌، ٢١٥ كرێكاری به‌ ژماره‌ی بێكارانی ئه‌م ئۆستانه‌ ئیزافه‌ بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دادگوسته‌ری رژیم حوكمی داخرانی شه‌هربازی “كرماشان”ی ده‌ركرد و به‌م بۆنه‌وه‌ ٢١٥ كرێكاری ئه‌م شه‌هربازییه بێكار و زۆرێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكارانه روبه‌رووی كێشه‌ و گرفتی بژێوی ژیان بوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، بیانووی رژیم له‌ داخستنی ئه‌م شه‌هربازییه‌، هه‌ستانی لافاو، كۆن بوونی كه‌لوپه‌لی ته‌فریحی ئه‌م شه‌هربازیه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانی ئه‌م شوێنه‌ ته‌فریحیه‌ بێكار بوون.