ئێرانییه‌كان غه‌مگینترین خه‌ڵكی جیهان

630
به‌ پێی راپرسی دامه‌زراوه‌ی ئامریكایی “گالۆپ”، خه‌ڵكی ئێران و عێراق به‌ “غه‌مگینترین و توڕه‌ترین” مرۆڤه‌كانی جیهان به‌ ئه‌ژمار دێن. به‌ پێی راپرسییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی گالۆپ، خه‌ڵكی ئێران، عێراق و كامبوج، زۆرترین ئاستی “ئه‌زموونی مه‌نفی رۆژانه‌”یان له‌ جیهاندا هه‌یه‌. دامه‌زراوه‌ی راپرسی گالۆپ، ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ كه‌ له‌سه‌ر خۆشحاڵترین و ناڕاحه‌تترین مرۆڤه‌كانی جیهان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات. شایانی باسه‌ ساڵی ١٣٩٢ توێژه‌رانی دانیشگای كوئینزله‌ندی ئۆسترالیایش، خه‌ڵكی ئێرانیان به‌ خه‌مۆكترین مرۆڤه‌كانی جیهان ناولێبردبوو.