ئێستعفا و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ندامانی شورای ئاوایی شیناوێ

341
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پێنج ئه‌ندامی شورای ئاوایی شیناوێ له‌ پیرانشار به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی ئه‌م ئاواییه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رێكه‌وتی ٢ی مانگی خه‌رمانان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شورای ئاوایی شیناوێ به‌ فه‌رمانداری و ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م شاره‌ راده‌ستی مه‌جلیس كرا. هۆكاری نووسینی ئه‌م ئێستعفا نامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن شوراكانی ئه‌م ئاواییه‌وه‌، كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وی مه‌دره‌سه‌ی شیناوێ‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٢ و جێبه‌جێ نه‌كردنی وه‌عده‌ و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و بیلاته‌كلیفی چه‌ند ساڵه‌ی كێشه‌ و گرفته‌كانی ئه‌م ئاوایه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.