ئێعتراف به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی زیندانیان له‌ ئێران

32
به‌ پێی دانپێدانانی ره‌ئیسی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیم، ژماره‌ی زیندانیان له‌ زه‌رفیه‌تی زیندانه‌كان زۆرتره‌ و ئه‌م ژماره‌یه‌ش هه‌ر رۆژه‌ له‌ حاڵی زیادبوون دایه‌.به‌ پێی دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، زیندانه‌كانی وڵات له‌ بابه‌تی كه‌ش و هه‌وای فیزیكی و بێهداشتی له‌گه‌ڵ كێشه‌ و گرفتی سه‌ره‌كی و جیددی به‌ره‌وڕوون. به‌ وته‌ی ناوبراو، له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوودا ١٥ میلیۆن په‌روه‌نده‌ ره‌وانه‌ی قوه‌ی قه‌زاییه‌ كراون. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ٧٠ له‌سه‌دی زیندانیانی پێوه‌ندیدار مه‌حكووم به‌ مه‌وادی موخه‌دیرن. شایانی باسه‌ پێشتریش جێگری وه‌زیری ناوخۆی رژیم رایگه‌یاندبوو، ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ زیندانه‌كاندا به‌ند ده‌كرێن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →