ئێعتیرازی ئۆستادانی دانشگاكانی كابۆل

31
كۆمڵێك له‌ ئۆستادانی دانشگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی كابۆل، پێته‌ختیی ئه‌فغانستان دوای چه‌ندین هه‌فته‌ مانگرتنی كاری، جارێكی دیكه‌ له‌ دژی بڕیاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ له‌ بابه‌ت خوێندنی باڵا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان له‌م دواییانه‌دا بڕیارێكی یاسایی ده‌ركرد كه‌ به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌، كسانێكه‌ پله‌ی خوێندنیان خوارتر له‌ كارناسی ئه‌رشه‌د بێت، ئیزنی خوێندنی له‌ دانشگایان پێنادرێت. له‌م بڕیاره‌دا، ته‌مه‌نی خانه‌نشین كرانی ئۆستادانی دانشگا ٦٥ ساڵ دیاری كراوه‌ و ئۆستادانێكه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ٦ ساڵ دا نه‌توانن ئه‌سه‌رێكی زانستی بنووسن یان گه‌شه‌یان ببێت، له‌ سه‌ر كار ده‌ده‌كرێن. به‌ وته‌ی ناڕازیان: به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌، ره‌وتی ئاموزشی باڵا له‌ دانشگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان ره‌سمه‌ن راده‌گرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌راورد ده‌كرێت كه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌، زیاتر له‌ ٢هه‌زار و ٥٠٠ ئۆستادی دانشگا ده‌وڵه‌تییه‌كان، شوغڵی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.