ئێعدامی بهروز ئاڵخانی له‌گه‌ڵ پێنج زیندانی دیكه‌ له‌ ورمێ

328
بێهروز ئه‌ڵخانی زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابۆوه‌، سه‌له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ٥ زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی ورمێ ئێعدام كران.
به‌ پێی راپۆرتی كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی ئێعدامی بێهروز ئاڵخانی له‌گه‌ڵ ٥ زیندانی دیكه‌ كه به‌ تاوانی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در به‌ند كرابوون، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ زیندانی ورمێ ئێعدام كران. یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بێهروز ئه‌ڵخانی وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌، رایگه‌یاند: به‌رپرسانی زیندان وتویانه‌ كه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی بێهروز، سه‌ردانی زیندان بكه‌ن.