به پێی راپۆرتی “هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی له ئێران”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له ئێعدامێكی به‌كۆمه‌ڵدا، نزیكه‌ی ٢٠ زیندانیی له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كران.هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی له ئێران، ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ و جهنایهتكارانهی نزیكه‌ی ٢٠ زیندانی له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج به شێوه‌ی جه‌نایه‌ت له‌دژی ئینسان مه‌حكوم كردووه و له كومێسێری باڵای مافی مرۆڤ و باقی ناوه‌نده نێونه‌ته‌ویی بۆ كۆتایی هێنان به ئه‌م ئێعدامانه، خوازیاری ناردنی په‌روه‌ندی جه‌نایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌م رژیمه و ناردنی په‌روه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.