ئێعدامی ده‌یان زیندانی له‌ زیندانه‌كانی رژیم

670y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، لانیكه‌م ٢٦ زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ درێژه‌ی ره‌وتی كوشتاری زیندانیان له‌ ئێران، ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م ٢٥ زیندانی دیكه‌ی به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به‌ موادی موخه‌دیر له‌ زیندانی ره‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج ئێعدام كرد. هاوكات زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵی عه‌مد”، له‌ زیندانی ساری ئێعدام كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم بۆ لانیكه‌م ١٠ زیندانی تاوانبار به‌ قاچاغی مه‌وادی موخه‌در له‌ زاهێدان، حوكمی ئێعدامی ده‌ركرد.