ئێعدامی ده‌یان سه‌ربازی رژیمی ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئیسلامگه‌رایان

414
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاند، گروپی ئیسلامگه‌رای “جبهه انسره‌”، ٥٦ سه‌ربازی رژیمی ئه‌سه‌دی له‌ “ئه‌دله‌ب” به‌ شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ئێعدام كردووه‌. هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیمی ئه‌سه‌د له‌ رۆژانی رابردوودا دوابه‌دوای رووخانی پایه‌گای هه‌وایی “ئه‌بوو زوهوور” له‌ باكوری رۆژئاوای سوریه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیسلامگه‌راكانه‌وه‌ ئه‌سیر كرابوون. ده‌وترێت ئێعدامی سه‌ربازانی لایه‌نگری رژیمی ئه‌سه‌د كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌ بۆمبارانی شاری باستانی پالمیرا و ئۆستانی ئه‌دله‌ب له‌ لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوریه‌وه‌ بووه‌. گروپی ئیسلامگه‌رای جبهه‌ انسره‌ یه‌كێك له‌ گروپه‌كانی هاوپه‌یمان ناسراو به‌ “بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح”ه‌ كه‌ ته‌قریبه‌ن سه‌رجه‌م ئۆستانی ئه‌دله‌ب له‌ باكوری سوریه‌ی داگیر كردووه‌.