ئێعدامی ده‌یان غه‌یره‌ نیزامیی له‌لایه‌ن داعش له‌ پارێزگی نه‌ینه‌وا

6
هێزه‌ نیزامیی داعش له‌ كرده‌ویه‌كی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌دا، ده‌یان غه‌یره‌ نیزامیی له‌ باشوری ئۆستانی “نه‌ینه‌وا”ی عێراق ئێعدام ده‌كه‌ن.
به‌ پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی داعش ده‌یان غه‌یره‌ نیزامیی له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سانی به‌ساڵاچوو و منداڵیان له‌ ئاوایی “ئه‌لحوود” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشوری نه‌ینه‌وا ئێعدام كردووه‌. شایانی باسه‌ ئێعدامی ئه‌م كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن داعش به‌ دوای ئه‌و خه‌سار و زیانه‌ قورسانه‌یكه‌ له شاره‌ “ره‌مادی” لێیان كه‌وتووه‌ ئه‌نجام داوه‌. شایانی باسه‌ دانیشتوانی ئه‌م ئاواییه‌ چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر توانیبوویان تاقمی داعش له‌م ئاواییه‌ بكه‌نه‌ده‌رێ به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا داعش هه‌مدیسان ئه‌م ئاواییه‌ی داگیر كردۆته‌وه‌.