ئێعدامی ده‌یان كه‌س له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژدا

627y
به‌ پێی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ته‌نیا له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا، لانیكه‌م ٦٨ كه‌سی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ رێكه‌وتی ١٧ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ تا ٢٢ی ئه‌و مانگه‌، سزای مه‌رگی ٦٨ كه‌س له‌وانه‌ ژنێك، له‌ زیندانه‌ جیاجیاكانی ئێران و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. زۆربه‌ی ئه‌م زیندانیانه‌ به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در، له‌سێداره‌ دراون. ره‌وتی بێوچانی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران، له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ راگه‌یاندنه‌ حكومه‌تییه‌كان ته‌نیا ٢٧ حاڵه‌ت له‌م ئێعدامانه‌یان راگه‌یاندووه‌ و حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنه‌ سه‌ربه‌خۆكانی مافی مرۆڤه‌وه‌ ئاشكرا و له‌قاو دراوه‌.