ئێعدامی ده‌ زیندانی له‌ هۆرموزگان

522
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی دوشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م ١٠ زیندانی دیكه‌یان له‌ زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس و زیندانی میناب هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی هۆرموزگان ئێعدام كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانیانه‌ به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در و ئاژاوه‌گێڕی، به‌ مه‌رگ مه‌حكووم بوون و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه،‌ ٤ كه‌س له‌ زیندانی میناب و ٦ كه‌سیش له‌ زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كران. به‌ پێی راپۆرته‌كان، رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، واته‌ له‌ ماوه‌ی پێنج مانگدا زیاتر له‌ ٦٠٠ كه‌سی له‌ زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →