ئێعدامی دوو به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ شیراز و قه‌زوین

به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی “ئه‌رسه‌لان زارع” و “حسێن ڕه‌مه‌زانی” له‌ زیندانه‌كانی شیراز و قه‌زوین ئێعدام كران.

ئه‌رسه‌لان زارع” كه‌ نزیك ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌ زیندانی عادڵ ئاباد ئێعدام كراهه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ناوی “حسێن ڕه‌مه‌زانی” كه‌ له‌ ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له‌ زیندانی ناوه‌ندیی قه‌زوین ئێعدام كراشایانی باسه‌ ئێعدامی “حسێن ڕه‌مه‌زانی” هه‌تا ئێستا له‌ لایه‌ن سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.