ئێعدامی دوو رۆژنامه‌نووسی سوری‌ له‌ لایه‌ن داعش

596
به‌ پێی راپۆرته‌كان، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ جه‌نایه‌تێكی دیكه‌دا دوو رۆژنامه‌نووسی له‌ شاری سنووری توركیه‌ و سوریه‌ ئێعدام كرد.
رۆژنامه‌كانی توركیه‌ به‌ راگه‌یاندنی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی “ئیبراهیم عه‌بدولقه‌دیر” سه‌رده‌بیری رۆژنامه‌ی سوری “عه‌ینۆلوه‌ته‌ن” و “فه‌راز حه‌مادی” هه‌واڵنێری هه‌مان رۆژنامه‌، رایانگه‌یاند: “ئه‌م دوو كه‌سه‌ له‌ ره‌خنه‌گرانی توندوتۆلی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و گروپی داعش بوون.”