ئێعدامی دوو زیندانی دیكه‌ له‌ ره‌شت

634y
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، لانیكه‌م دوو زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ره‌شت ئێعدام كران.ده‌زگای قه‌زایی رژیم، ئه‌م زیندانیانه‌ی به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در له‌سێداره‌ دا. شایانی باسه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، ٦٨ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون.