ئێعدامی دوو زیندانی دیكه‌ له‌ گۆرگان

247q
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م دوو زیندانی له‌ زیندانی ناوه‌ندی گورگان ئێعدام كرد.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م دوو زیندانییه‌ لاوه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌دێر به‌ ئێعدام مه‌حكوم كران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لانیكه‌م چوار زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكم، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج كران.