ئێعدامی دوو زیندانی دیكه‌

55q
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ درێژه‌ی ئێعدامه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانیدا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، دوو زیندانی دیكه‌ی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌رده‌بیل ئێعدام كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م دوو زیندانییه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرابوون. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا لانیكه‌م ١٧ زیندانی ئێعدام و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.