ئێعدامی دوو زیندانی له‌ ره‌شت

810
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٢ زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ره‌شت ئێعدام كران.
ده‌زگای قه‌زایی رژیم ئه‌م زیندانییانه‌ی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ “مه‌وادی موخه‌دێر” به‌ مه‌رگ مه‌حكوم كرد و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ره‌شت ئێعدامی كردن. شایانی باسه‌ له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كۆمیسێری شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م شورایه داوای‌ له‌ كاربه‌ده‌ستانی رژیم كردبوو تا به‌ شه‌پۆلی رۆژ له‌دوای‌ رۆژی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران كۆتایی پێ بێنێت.