ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بەندکراو، لەپاڵ شەپۆلی ئێعدامی زیندانیانی ئاساییدا

رژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، شەپۆلێک لە ئێعدامی زیندانیانی مەحکوم کراوی لە بێدادگاکانی رژیمدا خستوەتەڕێ. لەماوەی ١٥ رۆژی رابردودا نزیکەی ١٦٠ کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئێعدام کراون. ئەم رەقەمە تەنیا شاملی ئەو کەسانە دەبێت کە ناونیشانیان لە لایەن رژیمەوە بەڕەسمی راگەیەندراوە. ئەگەری ئێعدام کردنی شاراواش هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەم مانگەدا، بۆ دەیان کەسی تر حوکمی ئێعدام دەرچووە کە لە چاوەڕوانی ئیجرای حوکمدان.کۆماری ئیسلامی نەتەنیا سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی بەڵکوو سەبارەت بە زیندانیانی عادیش هیچ جۆرە مەوازینێکی ناسراوی ئینسانی لە بارەی ئەو کەسانەوە نە لەکاتی گرتن و نە لە دەورەی بەسەر بردنی زینداندا ره‌عایەت ناکات.

460 (2)کەوایە نە تەنیا ئیجرای حوکمی ئێعدام خۆی لە خۆیدا حوکمێکی نامرۆڤانەیە، بەشێوەی ئاشکراش بێدادگاکانی رژیم بە پێشێل کردنی مەوازینە سەرەتاییەکان، دوو چەندان جەنایەتکارانەتر دەجوڵێنەوە. ئەوەی کە زیاتر ئێعدام کراوەکان مەحکومانی دادگا عادیەکان بوون،ناتوانێ ئامانجی سیاسی شاراوە لە پشت دەرکردن و ئیجرای ئەم حوکمانەدا داپۆشێ ئێعدامی زیندانیانی عادی و سیاسی لە زیندانەکاندا، ئێعدام، ئیجرای مەراسمی ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە، شێلاق لێدان لەبەر چاوەی هەموان، توند بوونەوەی گوشار بۆسەر هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە مەدەنی و کۆمەڵایەتیەکان، دەرکردنی حوکمی زیندانی درێژماوە بۆ کەسانێک کە لە چوارچێوەی چالاکیە ئاشکراکان و تەنانەت قانونیەکاندا کاریان دەکرد لەوانە هەڵسوڕاوانی کرێکاری، وەکیل مدافعەکان، رۆژنامە نووسان و هەڵسوڕاوانی مافەکانی مرۆڤ، ئەمانە بەگشتی ئاڵقەکانی زنجیرێکی بەیەکەوە بەستراون کە ئامانج لێی کۆنترۆڵ کردنی کۆمەڵگای لەحاڵی هەڵچوون دایە بە زەبری زۆر و سەرکوت. هەر ئێستا هەزاران کەس لە ئێراندا له‌ ژێر حوکمی ئێعدامدا بەسەر دەبەن. کۆماری ئیسلامی ئەم کەسانەی لەسەر لێواری مەرگ و ژیان لە چاوەڕوانیدا راگرتوە تا هەر کاتێک بۆ بەدواداچونی ئامانجە سیاسیەکانی بە پێویستی زانی، ژمارەیەکیان ئێعدام بکات.ئەگەر خەبات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدام ئەمرێکە کە بە بەردەوامی لە هەموو بارودۆخێکدا دەبێ پەیگیری بکرێت، گرینگی ئەم خەباتە لە بارودۆخی ئێستادا کە رژیم بە ئاشکرایی ئامانجێکی سیاسی دژی خەڵکی دیاریکراویشی لە پەرەدان بە شەپۆلی ئێعدامەکان تاقیب دەکات، دوو چەندان زەروری تر دەبێت.با یەکەم جار بچینە سەر نامرۆڤانە بوونی ئێعدامی زیندانیانی ئاسایی کە لەوان وەک قاچاغچی و یان کەسانێک کە تاوانی کوشتنیان ئەنجامدابێت باس دەکەن. پاساوی رژیمە بۆ دەست بردن بۆ ئەم کردارە لە ئاستێکی بەریندا کە گۆیا لەم رێگایەوە ئەوەڵەن ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی دەباتەسەرێ و دووهەم دادپەروەری بەکردەوە دەردێنێ. هەردووكی ئەم پاساوانە درۆ و فریوکارانەن.لە بواری ئەمنیەتی کۆمەڵایەتیدا، یەکەم ئەوە خودی رژیمی کۆماری ئیسلامیە کە ئەمنیەتی لە ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتە زەوت کردوە لەبەر ئەوەی ئاستی پەیڕەوکردنی توندوتیژی و کوشتارگەلی وەحشیانە لە لایەن رژیمی ئیسلامیەوە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ رێژەی توندوتیژی و جەنایەتە فەردیەکاندا شیاوی بەراورد کردن نییە. ئاستی بڵاو بونەوەی مادەی هۆشبەر لە کاناڵە مافیاییەکانی ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداران و دەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ قەبارەی فەعالیەتی قاچاغچیە تاکەکەسیەکاندا شیاوی بەراورد کردن نییە. رێژەی سەلبی ئەمنیەت لە ژیانی تایبەتی خەڵک لە لایەن رژیمەوە لە رێگای ده‌خاڵەتی بەردەوام لە حەوزەی ژیانی تایبەتی خەڵکدا، لەکوێ لەگەڵ رێژەی ئەنجامدانی تاوانی فەردێک کە بە ئەنگیزەی شەخسیەوە بەڕێوەدەچێت، شیاوی بەراورد کردنە.دووهەم تەجروبەی سەرجەم کۆمەڵگاکان و ئەو ئامار و زانیارانەی جێی بڕوان نیشانی ئەدەن کە لە هیچ کۆمەڵگایەکدا ئەمنیەتی خەڵک لەم رێگایەوە زیادی نەکردووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە نەفسی ئێعدام هەستی تۆڵە سه‌ندنه‌وه‌ و رەوانشناسی توندوتیژی بەهێز دەکات. کاتێک کوشتن لەبەرانبەر کوشتندا بە وەسیلەی دەوڵەت رێگە پێدراو بێت، بۆچی کەسانی تر هان نەدرێن کە بەدەستی خۆیان بەناو عەداڵەت ئیجرا بکەن؟بەڵام ئیدیعای ئیجرای عەداڵەت لە رێگای ئێعدامەوە لەمەش بێ بنەما ترە. ئەگەر قەرارە عەداڵەت ئیجرا بکرێت، تاوانباری یەکەم خودی ڕرژیمی کۆماری ئیسلامیە کە هەزاران ئینسانی لەبەر بیروباوەڕیان و بەخاتری خەبات کردن بۆ باشتر کردنی بارودۆخی ژیان لەم کۆمەڵگایەدا کوشتوە و ماشێنی جەنایەت و کوشتاری رۆژێکیش راناوەستێت. چۆن دەکرێت چاوەڕوانی ئیجرای عەداڵەت لە ئاوا رژیمێكی جەنایەتکار بکرێت؟ ئامانج لەم ئێعدامانە نەک ئیجرا کردنی دادپەروەری، بەڵكو وادار کردنی خەڵکە بە ملکەچ کردن لە بەرانبەر هێزی دەوڵەتدا، قودرەتێک کە خۆی سەبەبکاری مەرگی هەزاران ئینسان و پەرەسەندنی دەیان خەساری کۆمەڵایەتی و زەوت کرانی مافە سەرەتاییەکانی بەملیۆن ئینسانە. ئەم رژیمە بۆ درێژه‌ی تەمەنی پڕ لە شەرمەزاری خۆی پێویستی بە ماشێنی کوشتارە. ئەم ماشێنە دەبێ تێکبشکێندرێت و رابگیرێ. بێجگە لە روخاندنی ئەم رژیمە بەهیچ شێوەیەکی تر ئەم ماشێنی