ئێعدامی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زاهیدان

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی رێبه‌ندان،”جاوید دێهقان”، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به‌ ئیعدام، له‌ زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان له‌سێداره‌ درا.

ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ رۆژی پینجشه‌ممه‌، له‌ زیندانی زاهیدان، بۆ به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه‌ راگوێزرابوو. بنه‌ماڵه‌ی جاوید دێهقان خه‌له‌د، رۆژی رابردوو، هه‌ینی ١٠ی رێبه‌ندان، ئاخرین چاوپێكه‌تنییان له‌گه‌ڵی ئه‌نجام داوه‌. پارێزه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه‌ رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ناوبراو له‌ كه‌یفه‌ر خواسته‌كه‌ی به‌ مۆ‌حاربه‌ و ئه‌ندامیه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم مه‌حكووم كراوه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ش له‌ سێداره‌ دراوه‌.