ژنێك كه نزیكه‌ی دوو ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌یاله‌تی جۆرجیای ئا‌مریكا به تاوانی قه‌تڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی ره‌زبه‌ر ئێعدام كرا.
له ساڵی ١٩٤٥ی زایینیه‌وه تا ئێستا ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه زیندانییه‌كی ژن له ئه‌یاله‌تی جۆرجیا ئێعدام ده‌كرێت. به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئه‌م ژنه، جارێك به‌هۆی كێشه‌ی كڕینی مه‌وادی كوشه‌نده بۆ زیندانی ئه‌یاله‌تی جۆرجیا دواخرابوو. شایانی باسه ئیجرای حوكمی ئێعدام له ٣٢ ئه‌یاله‌ت له ٥٠ ئه‌یاله‌تی ئا‌مریكا یاسایی و رێگه‌پێدراوه.