ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ ئێسفه‌هان

292
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌زگای قه‌زایی رژیم زیندانیه‌كی له‌ زیندانی ئێسفه‌هان ئێعدام كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ئه‌م زیندانییه‌ی به‌ تۆمه‌تی “ته‌جاوه‌ز به‌ عۆنف” به‌ مرگ مه‌حكووم كرد و رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ زیندانی ئێسفه‌هان ئێعدام كرا. شایانی باسه‌ زانیارییه‌كی دیكه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م ئێعدامانه‌ له‌ لایه‌ن میدیاكانی رژیمه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.