سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم زیندانییه‌كی دیكه‌ی به تۆمه‌تی قه‌تڵ له شاری ئه‌ردێستان هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی ئێسفه‌هان له به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كرد.رۆژی چوارشه‌ممه‌یش لانیكه‌م ٨ زیندانی دیكه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران. شایانی باسه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ره‌ئیسی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیم له قسه و باسێكدا به پشتیوانی له ئێعدامه‌كان له ئێران، له‌سه‌ر درێژه‌ی ئه‌م حوكمه قیزه‌وه‌نه پێداگری كردبوو. كوشتاری زیندانیان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه له حاڵێكدا روو ده‌دات كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئینساندۆست و خه‌باتكار له ئێران، به به‌خشینی خۆیان خه‌باتێكی به‌رینیان له‌دژی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام گرتۆته به‌ر. به چه‌شنێك كه له ماوه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه لانیكه‌م ٢ زیندانی له زیندانی مازه‌نده‌ران و ٣ زیندانی دیكه له ئیلام به ره‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كه‌سه كوژراوه‌كه له به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام رزگاریان بوو.