ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ به‌ندره‌عه‌باس

629
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم زیندانییه‌كی به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له‌ زیندانی به‌ندره‌عه‌باس ئێعدام كرد. هاوكات زیندانییه‌كی دیكه‌ مه‌حكوم به‌ ئێعدام بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه‌ كرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م رۆژه‌دا زیندانییه‌كی دیكه‌ی مه‌حكووم به‌ “ئێعدام” له‌ كرده‌وه‌كی ئینسانیدا، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ به‌خشرا و له‌ ئێعدام رزگاری بوو.