ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ به‌نده‌ر عه‌باس

993
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، زیندانییه‌ك له‌ زیندانی به‌نده‌ر عه‌باس له‌سێداره‌ درا.
ئه‌م زیندانییه‌ ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرابوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكم، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی به‌نده‌ر عه‌باس كرا.