ئێعدامی زیندانییه‌ك له‌ ته‌ورێز

thumb447
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، “سیروان نژاوی” زیندانی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ته‌ورێز، له‌سێداره‌ درا.ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ رێكه‌تی ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٠، له‌ شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌ تۆمه‌تی محاربه‌ له‌ رێگای ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا. شایانی باسه‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤی ئێران، له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی “عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان” زیندانییه‌كی سیاسی دیكه‌ی مه‌حكوم به‌ ئێعدام كه‌ له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ته‌ورێز به‌ندكراوه‌، نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →